۱۳۸۸ مرداد ۱۲, دوشنبه

شێعر...


نه سیم قادرپوور
گه ر شه وانم ئاوێته بێت له گه ڵ بێخه وی شۆره بی
گه ر چاوانم تنۆک تنۆک بتکێته خوار، وه کوو مۆمێک
گه ر  هه ناسه م له ئاسمان باڵ لێبدا له گه ل رۆحی مردووێکا
گه ر ده مارم وشک ببێت له پێناوتا
هه روه ک رووبار له پاییزدا
هێشتا که مه بۆ تۆ دایه
هێشتا که مه بۆ تۆ دایه