"عه‌لی ئیسماعیل نیژاد"
کورد له نه‌ته‌وه سه‌ره‌کیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته و له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه بوونیشی کورد ره‌وشتی ئاسایی نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێی نیه و نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێر چه‌پۆکه‌یه و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ نیه. هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه خاوه‌نی چه‌ن تایبه‌تمه‌ندی بێت.
کورد و مرۆڤی کورد یه‌که‌م کێشه‌ی که ئاوێته‌ی بوون، کێشه‌ی کورد بوونیانه. ئه‌م کێشه‌یه تا راده‌یه‌ک تێکه‌ڵاوی ژیانی کۆمه‌ڵگای کوردان بووه که مرۆڤێکی کورد ناتوانێ بڵێ له شوێنێکی ژیانم نرخی کورد بوونم نه‌داوه .
کۆمه‌ڵگای کوردی وه‌ک هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک پێک هاته‌ی دوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێیه. ئه‌م کۆمه‌ڵگایه جیاوازی کێشه‌ی کورد بوونی خاوه‌نی چه‌ندها کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه که ژیانی مرۆڤی کورد تووشی ئاسته‌نگ ده‌کات. بۆ وێنه ئافره‌ت له کورده‌واری دا جیاوازی کورد بوونی تووشی کێشه‌ی ئافره‌ت بوونیشه واته ژیانی ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگای کوردی به دوو هۆ تووشی قه‌یرانی ده‌روونی و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دێت؛ یه‌که‌م کورد بوون و دوهه‌م ئافره‌ت بوونی، بۆ وێنه ئه‌وه‌ی که وا ده‌کات ئافره‌تێکی ئه‌نفال کراو سه‌ودای پێ بکرێ ته‌نیا ئافره‌ت بوونی نیه به‌ڵکوو کورد بوونیشی تێکه‌ڵاوه.
هه‌رچه‌نده وه‌ک مرۆڤێکی کۆمه‌ڵگای کوردی پێم وانیه چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ئافره‌ت سه‌ربه‌خۆ و جیا له کێشه‌ی کورد ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ش نابێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و عه‌قڵانیه‌ته‌ی له کۆمه‌ڵگای کوردی نێر و مێ لێک هه‌ڵداوێرێ و ئافره‌ت به هۆی ئافره‌ت بوونی تووشی قه‌یران ده‌کات باسی نه‌کرێ و لێی نه‌کۆڵدرێته‌وه.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به واتای چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ئافره‌تی کورد نیه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕاسته ئه‌م پڕۆسانه به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ شوێنه‌واری له‌سه‌ر یه‌ک داده‌نێن.
هه‌ڵسووکه‌وتی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگادا ده‌رهه‌ق به یه‌ک پتر له‌ڕوو عه‌قڵانیه‌تێکه‌وه‌یه که به پێی ئایین و دیرۆک و دۆخی کۆمه‌ڵگا سه‌ری هه‌ڵداوه و خۆی وه‌کوو باو دیوه‌ته‌وه.
له‌وانه‌یه زۆر که‌ڕه‌تیش مرۆڤ و کۆمه‌ڵگاکه‌ی تووشی ئاسته‌نگ کات و له زۆر جێ‌دا له ریزی ئایین و یاسا سرۆشتی و کۆمه‌ڵایه‌تێکان داندرێ و کارگێڕی له سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ وا بێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بارته‌قای یاساکانی هه‌ڵقووڵاوه له واقیعی کۆمه‌ڵگا بێت، کورد و کۆمه‌ڵگاکه‌ی وه‌ک هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کی تر خاوه‌نی چه‌ندها یاسا و کولتووری هه‌ڵسووکه‌وتن که له ڕاستی دا بێ سێ و دوو کردن ده‌توانیین به عه‌قڵانیه‌تی باوی ڕه‌وشتی مرۆڤی کورد له کۆمه‌ڵگادا بناسرێت.
پیاو و ژن له کۆمه‌ڵگای کوردی پتر به پێی عه‌قڵانیه‌تی نێروه‌جاخی هه‌ڵسووکه‌وتیان ده‌بێ و له ڕاستی دا ئه‌وه‌ی که ڕه‌وشت و یاساکانی ژیانی پیاو و ژن دیاری ده‌کا جه‌غزیان بۆ ده‌کێشێ، ئه‌م عه‌قڵانیه‌ته‌یه .
عه‌قڵانیه‌تی نێر وه‌جاغی چیه؟ مرۆڤ له‌و عه‌قڵانیه‌ته‌دا چۆن ده‌بینرێ؟ واتای پیاو و ژن چیه؟ ئه‌م عه‌قڵانیه‌ته تا چ ڕاده‌یه‌ک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی دا هه‌یه ؟ کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و کوێ ده‌با؟ هه‌موو ئه‌م پرسیارانه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان لێکرد ده‌توانیین سه‌باره‌ت به هه‌ر ڕه‌وتێکی عه‌قڵانی و ڕووداوێکی ناعه‌قڵانی کۆمه‌ڵگا به‌یان که‌ین و هه‌رکام به پێی بۆ چوونی پێنووس‌وانان و ڕووناکبیرانی جیا وه‌ڵام بده‌ینه‌وه و له سه‌ری بدوێین.
عه‌قڵانیه‌تی نێروه‌جاغی له‌م وتاره‌دا به بیرێک ده‌گووترێ که پیاو یا ڕه‌گه‌زی نێر به بنچینه‌ی هه‌ڵسووکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ژیانی تایبه‌تی مرۆڤ داده‌نێ.
له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ناده‌ین که باس له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین چۆن کۆمه‌ڵگای کوردی تووشی باوبوونی بیرۆکه‌ی نێروه‌جاغی هاتووه و کام هۆکار پتر سه‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و باو‌و بوونه داناوه.
دیاره وه‌ک له سه‌ره‌وه باسمان لێ کرد ئایین و دیرۆک و دۆخ و یاساکانی کۆمه‌ڵگا ئه‌توانن بیرێک هه‌تا یاسا بوون و زاڵ بوون به سه‌ر هه‌ڵسووکه‌وتی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگادا به‌رن و سه‌قامگیری که‌ن. ئه‌م عه‌قڵانیه‌ته‌ش هه‌ر له‌و سه‌رچاوانه‌و ڕاڤه‌ی ئه‌وان سه‌ری هه‌ڵداوه و جێی خۆی کردۆته‌وه.
عه‌قڵانیه‌تی نێر وه‌جاغی، مرۆڤ چۆن ده‌بینێ؟
ئه‌و عه‌قڵانیه‌ته له سه‌ره‌تا دا مرۆڤ دابه‌ش ده‌کا به دوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و دابه‌ش کردنه هه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ته‌واو نابێ و واتای جیاشان پێ ده‌به‌خشێ. له عه‌قڵانیه‌تی نێروه‌جاخی دا ره‌گه‌زی نێر به باڵا ده‌ست و ڕه‌وا ده‌ناسرێ و له به‌رامبه‌ر ئه‌و دا ڕه‌گه‌زی مێ به ژێر ده‌ست و کۆیله و سووک داده‌ندرێ.
ئه‌و یاسایانه‌ی ئه‌و عه‌قڵانیه‌ته بنچینه‌یانه به پێی ئاوات و ئارزوی ڕه‌گه‌زی باڵا ده‌ست داده‌ندرێ و مێ له پێناوی ئه‌م ئاواتانه‌دا ژیانی ڕه‌وایه.
نێروه‌جاخی پاش دابه‌ش کردنی کۆمه‌ڵگا به ڕه‌وا و ناره‌وا، باڵا ده‌ست و سووک، له هه‌نگاوێکی تردا پاش مووقه‌دده‌س کردنی ڕه‌گه‌زی نێر مافی ژیانی جیا و بیری سه‌ربه‌خۆ له ئافره‌ت ده‌ستێنێ و له ریزی ئه‌و که‌لووپه‌لانه داده‌نێ که پیاو بۆی هه‌یه خاوه‌نێتی بکا یان به پانه‌وه بڵێین پیاو ئافره‌ت وه‌ک ئامێرێک سه‌یر ده‌کات که ژیانی ئه‌و له پێناوی ئاواته‌کانی پیاو دا واتای ده‌بێ ئه‌م بیره هه‌تا قوربانی بوونی ژن له پێناوی ئاره‌زوه‌کانی پیاو دا ڕه‌وایه.
له بیری نێروه‌جاغی دا مرۆڤ ناتوانێ پێکه‌وه ژیانی ئاسایی نێوان پیاو و ژن چ وه‌ک تاکێک له کۆمه‌ڵگا و چ وه‌ک ژن و مێرد ببینن؛ له به‌ر ئه‌وه‌ی کاتێک ئه‌و شێوه به‌ش کردنه له ئارا دایه که یه‌ک به مووقه‌دده‌س و ڕه‌وا و باڵا ده‌ست داده‌نێ و بۆی هه‌یه له هه‌موو شێوه ئازادیه‌ک که‌ڵک وه‌رگرێ و له به‌رامبه‌ریش دا به‌شێ له کۆمه‌ڵگا وه‌ک ئامێر و که‌لووپه‌لێک ده‌زانێ که مافی سه‌ربه‌ست بوونیان نیه و له پێناوی خاوه‌نیه‌تی باڵا ده‌ست و ئاواته‌کانی دا ده‌بێ بژی مرۆڤ وا لێ ده‌کا که به‌رده‌وام شێوه‌یه‌ک که‌ڵه‌وه‌کێشی وململانێ له‌ژیانی دا ساز بێت.
له ڕاستی دا نه پیاو ده‌توانێ کاتێک ئافره‌ت یان ڕه‌گه‌زی ناڕه‌وا ویستێکی بێ به واتای که‌م کردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کانی ئه‌وی نه‌ناسێ و خۆی وه‌ک قووربانیه‌ک نه‌بینێ نه ئافره‌تیش ده‌توانێ به‌رده‌وام ببینێ ژیان و هه‌ست و بیری له پێناوی ڕه‌گه‌زی باڵا ده‌ست دایه و بۆی نیه وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی سه‌ربه‌ست ژیانێکی تایبه‌تی بێت. دیاره پیاو به زه‌وت که‌ری له‌ش و بیر و هه‌ستی خۆی ده‌ناسێت له واقێع دا ئه‌م ڕوانگه‌یه کۆمه‌ڵگا ده‌کاته گۆڕه‌پانێک بۆ به‌رهه‌ڵستی نێوان ژن و پیاو.
ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگای نێروه‌جاخی دا، به‌رده‌وام سه‌رکووت ده‌کرێ و به سووک ده‌زانرێ به هۆی ئافره‌ت بوونی و زۆربه‌ی یاساکانی دامه‌زراوی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به شێوه‌یه‌ک دژ به به‌رامبه‌ری ئه‌و ده‌به‌ستن. زۆر ئازادی به هۆی ئافره‌ت بوونیه‌وه لێی ده‌سێنرێته‌وه ؛ ئه‌وه‌ی که بۆ پیاو له کۆمه‌ڵگادا ڕه‌وایه له‌وانه‌یه بۆ ژن حه‌رام و نابه‌جێ بێت. ئه‌م شێوه هه‌ڵاواردنه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پیاوبگاته ئه‌وپه‌ڕی پیرۆزی و مووقه‌ده‌س بوون له به‌رامبه‌ریش دا ژن بوون شووره‌یی و شه‌رم بێ.
له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا ژن ناتوانێ بیری سه‌ربه‌خۆی ببێ و به‌رده‌وام سه‌رکۆنه ده‌کرێ و تاوانی ژن بوونیان ده‌خرێته پاڵ بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی بیرێکی ژنانه له کۆمه‌ڵگایه‌کی نێروه‌جاخی دا نه ته‌نیا به تاوان ده‌زانرێ چاوه‌ڕوانیشی ناکرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕه‌وتانه‌ی که وه‌ک پارێزه‌ری ئافره‌ت بوونه دیارده‌ی کۆمه‌ڵگا پتر چاولێکه‌ری و لاسایی پیاوانه تا ویست و مافی ڕاستی ژن له کۆمه‌ڵگا دا بێ.
له کۆمه‌ڵگایه‌ک که ژن بوون شووره‌ییه جیاوازی ئه‌وه‌ی که پیاو ده‌توانێ له سه‌ر بیری ئافره‌ت شوێنه‌واری تایبه‌ت دانێ که‌م وا هه‌ڵده‌که‌وێ ڕه‌وتێکی ڕه‌سه‌ن و بیرێکی ژنانه سه‌ر هه‌ڵدات.
ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وتانه سه‌باره‌ت به ئافره‌ت ده‌توانێ ژن له باری ده‌روونیه‌وه تووشی لاوازی کات و وای لێ‌کات که که‌ند و کۆسپه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ژیانی نه‌توانێ به بیرێکی به‌رفراوان و وره‌یه‌کی به‌رز سه‌یر کات و به‌رده‌وام ژیان ئاسته‌م تر و پر کێشه‌تر له توانای خۆی ببینێ و تووشی شێوه‌یه‌ک خۆ به که‌م دانانی ده‌روونی دێت به دڵنیاییه‌وه ئه‌م دۆخه ده‌روونیه به‌رده‌وام ژن له داهاتوو و ژیان دا تووشی سڵه ده‌کات و وره‌ی داده‌ڕوخێنێ بۆیه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌که‌م کۆسپی ژینی بیری چاره‌سه‌ر نه‌بوون و تێک ڕووخانی ئاواته‌کانی ده‌کاته‌وه‌و زۆر چاوه‌ڕوان نه‌کراو یان خۆی به‌ده‌سته‌وه ده‌دا و تا دوای ژینی له گه‌ڵ کۆسپ و چه‌ڵه‌مه‌ی پێش‌هاتوو ده‌ژی یان به‌رهه‌ڵستکاریه‌کی لاواز ده‌کات ئه‌م به‌رهه‌ڵستیه بۆیه به لاواز نێودێر ده‌کرێت چون هه‌ڵقووڵاوه له‌و بیره‌یه که له باری ده‌روونیه‌وه وره‌ی دابه‌زیوه بۆیه‌ش ده‌توانیین بڵێین که‌ند و کۆسپی به‌رده‌می زۆر به‌رین تر له واقێع ده‌بینێ و له‌گه‌ڵ یه‌که‌م هه‌وڵێک که سه‌رنه‌گرێ ئافره‌ت به چه‌ند هێنده وره‌ی داده‌به‌زێ و تووشی گرفت و گریمانه‌ی ده‌روونی دێت.
له‌وانه‌شه له‌و سه‌رده‌مه‌دا خۆ به‌که‌م دانان و بیری ژیانی پر له‌که‌م و کورتی که خاوه‌نێتیت ده‌که‌ن گه‌شه‌دار تر بێت و زۆر ناڕاستی که کۆمه‌ڵگا ده‌یڵێت به هۆی داڕووخانی وره‌ی خۆی به واقێع بیسه‌لمێنێ.
لێره‌دا به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم سه‌ره‌تای دڕدۆنگ بوون و بێزار بوونی ژیان سه‌رهه‌ڵده‌دات و یه‌که‌م بیرۆکه‌ی خۆکوشتن له دایک ده‌بێت! به‌ڵام زۆر جار ترس له مه‌رگ نه‌ک خۆشی ژیان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ له دۆخی خۆی دا بمێنێته‌وه و ژیانی خۆش بوێ ڕه‌نگه هه‌میشه ئه‌وه ڕاست نه‌بێ و هێندێ جاریش ئه‌م ترسه ده‌ڕه‌وێته‌وه و مه‌رگ ده‌بێته به‌ربه‌ره‌کانیه‌ک له‌گه‌ل ژیانی پر که‌م و کورتی و دۆخی دژوار.
پیاوی ناو کۆمه‌ڵگای نێروه‌جاخی شێوه‌یه‌ک ڕه‌وا بوون به هه‌ڵسووکه‌وتی ده‌دا و له‌به‌رامبه‌ر ئافره‌ت دا له هه‌ر ڕه‌وشتێکی ڕه‌وای کۆمه‌ڵگا خۆی به ته‌واو که‌ر داده‌نێ و ئافره‌تیش به تاوانباری هه‌ڵسووکه‌وته تاوانباره‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌زانێ.
هه‌ر ئه‌م بیره‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که پیاو بۆ داپۆشینی شووره‌ییه‌کانی ژیانی خۆی له‌شی ئافره‌ت بکا به شه‌ره‌ف و نامووسی و تاوانه‌که‌ی به‌و بداته‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵ بوونی پیاو و ژن ناڕه‌وا بێ هه‌ر دوولا به‌یه‌ک ڕاده تاوانبارن به‌ڵام پیاو به به نامووس کردنی له‌شی ئافره‌ت ئه‌و ده‌کاته ئامێری سزای تاوانی دابین کردنی ئاڵۆشی خۆی و نرخی ئه‌م ئاڵۆشه دوو لایه‌نه ته‌نیا ژن ده‌یدات که زۆر که‌ڕه‌ت به مردنی کۆتایی دێت .
به ڕای من پیاو و ژن له کۆمه‌ڵگای نێروه‌جاخی دا مرۆڤێکی ئاسایی نین و پیاو له‌وپه‌ڕی ده‌مارگرژی و ڕه‌وا بوون دا ده‌ژی و ژن له دۆخێکی کۆیله‌و به‌رده‌ست بوون دا جیاوازی ئه‌وه وه‌ک لێی دوایین ئه‌م دوو بیره کۆمه‌ڵگا تووشی ململانێیه‌کی بێ جێ ده‌کات و به‌شێکی زۆریش له هه‌ڵه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا هه‌ستیان پێ ناکرێ که ده‌توانن کۆمه‌ڵگا تووشی قه‌یرانی دژوار بکه‌ن .
یه‌کێ له‌م قه‌یرانانه بێ بایه‌خ بوونی بنه‌ماڵه‌و ژیانی ژن و مێردایه‌تییه و ژیانی خاووخێزان له‌سه‌ر بنه‌مای که‌ڵه‌وه‌کێشی نێوان ژن و پیاو ده‌ست پێ ده‌کا و واتای پێکه‌وه ژیانی نامێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌ش باس نه‌که‌یه‌ن که بیری نێروه‌جاخی هه‌وڵ ده‌دا ئافره‌ت که‌متر ئاوێته‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ و له چوار چێوه‌ی ماڵ دا بمێنێته‌وه و ئه‌وه‌ش واتای له‌ده‌س چوونی به‌شێکی زۆر له وزه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ پێش که‌وتنه.
ڕاستی کۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌یه هه‌رچه‌نده ڕه‌نگ بێ، بیری نێروه‌جاخی باڵا ده‌ست و ژێر ده‌ستی بێ و به چاو خشاندنێکی کورت زیاتر داشکابێ بۆ پیاو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕاسته ژن و پیاو له کۆمه‌ڵگای نێروه‌جاخی دا نرخی ئه‌م بیره ده‌ده‌ن و ژیانیان به جۆرێک که له واقێع دا به‌ستراوه به بیری پیاو سالاریه تووشی قه‌یران و شڵه‌ژان دێت بۆیه‌ش ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگایه هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئافره‌ت بدات، هه‌تا چیتر نرخی ئه‌م وه‌دوا که‌وتوویه نه‌ده‌ین.