زندگی بافتن یک قالیست، نه همان نقش و نگاری که خودت می خواهی، نقشه را اوست که تعیین کرده، تو در این میان فقط می بافی.. نقشه را خوب ببین نکند آخر کار قالی زندگیت را نخرند...!
۱۳۸۹ تیر ۸, سه‌شنبه
۱۳۸۹ خرداد ۲۲, شنبه
جاری وا هه‌یه...
جاری وا هه‌یه مرۆڤ تووشی هه‌ڵاواردن ده‌بێ، جاری وا هه‌یه تووشی دڵه‌ڕاوکێ ده‌بێ، جاری وا هه‌یه، بێز له خۆیی و مرۆڤایه‌تی و هه‌ر چی له ده‌ور و به‌ری هه‌یه ده‌کات، جاری وا هه‌یه مرۆڤ نازانێ بۆ حه‌په‌ساوه و بۆ سینگی پڕ له زووخاوه، جاری وا هه‌یه، نازێت چی بکات و په‌نا بۆ که‌سانێک ده‌بات که دواتر شه‌رم ده‌یگرێ بۆ ئه‌و په‌نا بردن و به هانا نه‌هاتنه‌وه، جاری وا هه‌یه، وا ده‌زانی ئه‌م چرکه دواین چرکهکهنی ژیانیه‌تی و ده‌بێ خۆی رزگار بکات، جاری وا هه‌یه، ئۆقره ده‌گرێت و له تهماکهی پێشووی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه، جاری وا هه‌یه ئیره‌یی ده‌بات، جاری وا هه‌یه هه‌ست ده‌کات نه‌مانی باشتره له بوونی....
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو زه‌ختانه‌ی که وه سه‌رت ده‌که‌ون، کۆڵانه‌که‌ی ژیانت که هه‌ر دوو سه‌ری داخراوه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ نه‌دات و خۆی رزگار نه‌کات، لاشه و رۆحی به جارێ زه‌وی هه‌ڵی ده‌لووشێت و یه‌ک فاتیحا له پاشی ده‌ڕوات، به‌ڵام وه‌رن با له‌م کۆڵانه‌ی ژیان دا، هه‌وڵ بده‌ین به رۆحێکی ئاسمانی ژیانمان بخه‌مڵێنین، هه‌وڵ بده‌ین به‌رزه فڕ و به‌رزه ژین بین، رۆحی خۆمان له‌م پێچ و په‌نایه‌ی ژیان حه‌سار نه‌ده‌ین و بۆ داهاتوو به هیوا و ئامانجه‌وه ژیان بهینه سه‌ر با لانی که‌م نه‌بینه سه‌ر کڵی ئاگردانێک....... !
اشتراک در:
پستها (Atom)